كەش و هەواكوردستانهەواڵ
كەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 36 و سلێمانی 33 و دھۆك 35 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 39 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە