بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر شوفێر و ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە 17ی مانگ مامەڵەكان لەو بەڕێوەبەرایەتیە رایی دەكرێن و سه‌ردانیكەران له رێگای ئۆنلاینەوە دەتوانن پلیت ببڕن.
لە راگەیەندراوێكدا ھاتووچۆی ھەولێر ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و شوفێران دەكاتەوە “رۆژی یەكشەممەی داھاتوو 2020/5/17 راییكردنی مامه‌ڵه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانی ( تازه كردنه‌وه و گۆڕینی موڵكیه‌ت و تۆمار كردن بۆ یه‌كه‌م جا ) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كاته‌وه وه هاووڵاتیان ده‌توانن رۆژانه له كاتژمێر (9) به‌یانی تاوه‌كو (2) دوای نیوەڕۆ سه‌ره‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بكه‌ن”.
ئاماژە بەوەشكراوە “بۆ رایی كردنی مامه‌ڵه‌كانیان به مه‌رجێك پلیتی سه‌ردانیكردن له رێگای ئۆنلاین له وێبسایتی هاتوچۆی هه‌ولێر وه‌ربگرن له‌م لینكه: ( https://www.hawlertp.com/ahtp/) كه كات و رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ دیاری ده‌كات له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی پابه‌ند بوونه به مڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان له كاتی هاتنتان بۆ هاتوچۆی هه‌ولێر له به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك”.