جیهانكوردستان

مامۆستایه‌كی ئاینی كورد بە 15 ساڵ زیندانی سزا درا

 مامۆستایه‌كی ئاینی كورد بە 15 ساڵ زیندانی سزا درا

باسک نێت

مامۆستا سابیر خودامورادی پێشنوێژی مزگەوتی گەڕەکی قەوەخ لە شاری سەقز، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەمەدان سزای 15 مانگ زیندانیکردنی بۆ دەرکرا.

ئەو مامۆستا کوردە لە مانگی ئایاری 2023 دا بەهۆی ئه‌وه‌ی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی “ژینا و ژن، ژیان، ئازادی كردووه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ سزا دراوه‌.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی گەڕەكی قەوەخی شاری سەقز لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی هەمەدان سزای ١٥ مانگ بەندكران بە سەریدا سەپێنراوە. ئەم سزایە لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنی بەم مامۆستا كوردە ڕاگەیەندراوە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close