كوردستانهەواڵ

دوایین ئاماری دابەشكردنی كارتی دەنگدان

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق داتایەكی تایبەت بە ژمارەی ئەو كەسانەی كارتی بایۆمەتریان وەرگرتووەتەوە، بڵاوكردەوە.

باسک نێت

بەپێی داتاكەى كۆمسیۆن، لە ١ ی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا ٢٥ ی تەمموزی ئەمساڵ ٣٧ هەزار و ٣٢٢ كارتی دەنگدان بەسەر دەنگدەرانی عێراق و هەرێمی كوردستان دابەشكراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، تەنها لە هەرێمی كوردستان ٢٦ هەزار و ٧٦٨ كارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەراندا دابەشكراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە پارێزگای سلێمانی حەوت هەزار و ٨٤، لە هەولێر حەوت هەزار و ٤٤٣، لە پارێزگای دهۆك ١٢ هەزار و ٢٤١ كەس كارتی بایۆمەتریان وەرگرتووەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close