
بەهۆى نەگەیشتنى خشتەى پەسەنکدراوى بودجە بە حکومەتى عێراق، زیاتر لە 50 رۆژە یاساکە لە رۆژنامەى وەقائیعى عێراق بڵاونەکراوەتەوە
جەمال کۆچەر، ئەندامێکى لیژنەى دارایى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، ” لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە بۆ ئەوەى لێکۆڵینەوە و بەدواداچون بۆ هۆکارى زیادبوونى نزیکەى 15 ترلیۆن دینار بۆ بودجەى 2024 عێراق بکات، بەڵام سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى نوێنەران لیژنەکەى هەڵوەشاندووەتەوە”.
وتیشى، “بڕیارە سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى نوێنەران لیژنەیەکى دیکە پێکبهێنن بۆ بەدواداچوون لە هۆکارى زیادبوونى 15 تریلیۆن دینارى بودجە، کە تاوەکو ئێستا دیارنییە چ گرووپێک لەپشت ئەو کارەوەیە”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




