هەواڵ
زانیاری نوێ لەبارەی هاوتاکردنی موچەی ئەم مانگەی خانەنشینانی هەرێم

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “ڕەنگە موچەی خانەنشینان بۆ ئەم مانگەش وەک خۆی بێت”.
باسک نێت
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم لیستی موچەی خانەنشینانی بە ھاوتاکراوی ڕەوانەی بەغداد کردووە، بەڵام ئەوە کارێکی ئاسان نییە و پەیوەندی بە سیستمی خانەنشینی عێراقەوە ھەیە”.
باسی لەوەشکرد: “ڕەنگە مووچەی خانەنشینان بۆ ئەم مانگەش وەک خۆی بێت، چونکە بەپێی یاسای خانەنشینی عێراق دەبێت پێداچوونەوە بە مووچە و ئیمتیازاتەکانی بەشێک لەو فەرمانبەرانە بکرێت کە لەهەرێم ئێستا وادەی خانەنشینیانە”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە