عێراقكوردستانهەواڵ

هەفتەی داھاتوو پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و ھەرێم دەستپێدەکات

هەفتەی داھاتوو پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و ھەرێم دەستپێدەکات
باسک نێت
زیا عەواد، سەرۆکی دەستەی ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق:

رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ١ی ئەیلول، قۆناغی سەرەکی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان و شوێنی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری عیراق دەستپێدەکەن.

چالاکییەکانی پێشتر، ڕاھێنان و ئامادەکاری بوون بۆ پرۆسەکە

ئەم پرۆسەیە یەکێکە لە قۆناغە سەرەکی و گرنگەکانی سەرژمێریی دانیشتووان کە تیایدا ژماردنی باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوون و دامەزراوەکان لەخۆدەگرێت

پرۆسەکە وەرگرتنی زانیاریی سەرەتایی دەربارەی ژمارەی ئەندامانی خێزان و دابەشبوونی خێزانەکان بەپێی نێر و مێ دەگرێتەوە

بۆ ئەوەی ببێتە بنەمای سەرژمێرییە گشتیەکە کە لە ٢٠ی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت.

پرۆسەکە بۆ ماوەی دوو مانگ لە سەرجەم قەزا و ناحیەکان بەردەوام دەبێت.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close