عێراقكوردستان

عێراق خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی كۆڕەك تیلكۆمی راگرت

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی كۆڕەك تیلكۆمی راگرت

باسک نێت

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمی بڕی.

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، سزادانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمی راگەیاندو لەكاتژمێر (12) شەوی رابردووەوە، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی راگیرا، بەهۆی پابەندنەبونی بە پێدانی قەرزە کەڵەکەبووەکانی و بەردەوامبونی لە سەرپێچیکردن.

دەستەکە نوسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی گەیاندن کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی قەرەبوکردنەوەی بەشداربووان لەلایەن کۆمپانیای کۆڕەکەوە بەگوێرەی خاڵەکانی گرێبەستی مۆڵەتی کۆتاییهاتوو، بۆ دڵنیابوون لە زیان نەگەیاندن بە مافەکانی بەکاربەران.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close