
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز: عێراق روبەڕوی ئاستەنگی گرێبەستە نەوتییەکانی کوردستان دەبێتەوە
باسک نێت
عەلی مەشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: عێراق روبەڕوی ئاستەنگی گرێبەستە نەوتییەکانی کوردستان دەبێتەوەو پێگەشی لاواز لە بەردەم ئەمریکادا.
مەشکور لە لێدوانێكدا بۆ کەناڵی (العهد) رایگەیاند: وەزارەتی نەوت هەوڵی گونجاندنی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەدات، کێشەکە لە ئێستادا لە پێدانی تێچووی دەرهێنانی نەوتدایە بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەت هەندێکجار بەشێوەیەکی ناچاری هەنگاو دەنێت و ئەمریکا سیاسەتی “لێوارەکان”ی لەدژی عێراق چالاككردووە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەڵوێستمان لەبەردەم ئیدارەی ئەمریکا لاوازە، حکومەت هەوڵدەدات هاوسەنگی لە ئابوری عێراقدا بەدیبهێنێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




