بەهۆى گڕگرتنى سێ کۆگاى سووتەمەنى لەسەر رێگاى (مەخمور-هەولێر)، کەسێک گیانى لەدەستدا و چەند کەسێکى دیكەش برینداربوون.
سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر راگەیاند، ئاگرەکە لە نزیک وێستگەی ئەحمەد ئیسماعیلە و لە ئیستادا تیمەکانى بەرگرى شارستانى گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە، بۆ کۆنترۆڵکردنى.
وتیشى: تا ئێستا بەهۆى زۆرى ئاگرەکەوە نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەى بەوەشکرد، لە ئاکامى گڕگرتنى ئەو کۆگایانە زیانێکى زۆرى مادى بەر پاڵاوگەکە کەوتووە و کەسێکیش گیانى لەدەستداوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە