
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە، لە ڕاپۆرتێکیدا بۆ کەناڵی جەزیرە:باسک نێت
داگیرکاری ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و هەلیکۆپتەر هێرشی کردە سەر کەمپی ئاوارەکان لە ناوچەی المواصي.
پێشتر داگیرکەران داوایان کردبوو کە فەلەستینییە ئاوارەکان بەرەو ناوچەی المواصي سەر بە خان یونس بڕۆن و ئەمڕۆ لەوێ کۆمەڵکوژیان کردن.
داگیرکەر بۆ لادانی سەرنج لە تاوانەکانی، هەواڵی ناڕاست و درۆ بڵاودەکاتەوە. بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بێ بنەما هەوڵێکی شکستخواردووە بۆ پاساوهێنانەوە بۆ ئەو کۆمەڵکوژییە ترسناکە. داگیرکاری ئیسرائیل تەنها هەوڵی قڕکردنی فەلەستینییەکان دەدات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




