باسک نێت
دەستەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، نووسراوێکی فەرمیمان بۆ ڕێگری لە سووکایەتیکردن بە بەخشراون ئاراستەی داواکاری گشتی کردووە و لەمەودوا بکەران سزا دەدرێن.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ له ڕێگەی نوسراوی فەرمی داوای لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم کرد ڕێکاری یاسایی بگرێتە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کەسانی (بەخشراو ) و خاوەن پێداویستی تایبەت بەکاردێنن و ڤیدیۆیان پێ دەکەن و گاڵتەیان پێ دەکەن.
باسی لەوەشکردووە، بەئامانجی بەدەست هێنانی لایک و کۆمێنت و ژمارەی بینەرو سودی دارایی کە ئەو کارە پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە بەگشتی و دوورە لە بەهاو عورفی کۆمەڵگە ، لەکاتێکدا ئەو چینەی ناو کۆمەڵگە زیاتر پێویستیان بەچاودێری و ڕەچاو کردن هەیە نەوەک بەو شێوە بەکار هێنانیان.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم بەنوسراوی فەڕمیان گشتاندنیان بۆ سەرجەم فەرمانگەکانی داواکاری گشتی کردووە لە شارەکان بۆ ئەنجامدان و گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەو کارانە هەڵدەستن و ئەو کارە دەکەن.