
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانیان دو بکوژیان لەبازگەی سماقوڵی دەستگیرکردووە، کە له‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌غدا به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی داواکراوبوون .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌نوسراوی ڕەسمی ژماره 1847 له‌به‌رواری 13/9/2020 داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کرد، كه هه‌ردو تۆمه‌تبار (ح، ج م، – أ، ع، ع) ده‌ستگیربكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانی دەستگیركردنیان هه‌یە له‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌غدا به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی، دوای لێكۆڵینه‌وه و کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتباران، ئه‌مڕۆ 14/9/2020، ھەردوو تۆمەتبارەکە، به‌هاوكاری بازگه‌ی سماقوڵی سه‌ر به‌ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر ده‌ستگیركران .
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ھەردوو تۆمەتبارەکە به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان ڕاگیراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاندووە، پاش گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان به‌نوسراوی ڕەسمی ھەردوو تۆمەتبارەکە ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌غدا دەکرێنەوە، بەو پێیەی دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان له‌وێ بۆ كراوه‌ته‌وه .