كەش و هەوا

دوای ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، کەشناسی ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

🔻كه‌شوهه‌وا گۆرانكاری به‌سه‌ردادێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە -باسک نێت

دوای ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، کەشناسی ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارانێکی کەم لەسەر هەندێک ناوچەی شاخاوی و سنوورییەکان هەیە.

ڕوونیشیکردەوە کە سبەینی پینجشەممە، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت.

کەشناسی ڕاشیگەیاند ئەمڕۆ و سبەینێ گەرما 2-5 پلە بەرزدەبێتەوە و تا شەممەی داهاتووش ڕۆژانە گەرما 2 پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 27
سلێمانی: 25
دهۆک : 24
زاخۆ : 25
هەڵەبجە :27
کەرکوک: 29
سۆران : 21
حاجی ئۆمەران: 15
گەرمیان : 32

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close