پێشەوا هەورامانى، گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند “دادگاى فیدراڵى حکومەتى پابەند کردووە بەوەى کە هەرێمى کوردستان دەبێت دەست بە بابەتى تەوتین بکات ئینجا مووچە رەوانە دەکات،
TBI هاتووەتە پێشەوە لەگەڵ ئەم بڕیارەدا هیچ بیانوویەک نەماوە بۆ وەزارەتى دارایى عێراق کە مووچەى فەرمانبەران رەوانە نەکات.
وتیشی” لەسەر ناردنى داهاتى نانەوتى هیچ کێشەیەکمان نییە، ئەگەر بەغداد بودجەى تەشغیلى و وەبەرهێنان بدەنەوە حکومەتى هەرێمى کوردستان ئێمەش داهاتى نانەوتى تەسلیمى بەغداد دەکەین”.
ناوبراو ئەوەشی راگەیاند، کێشەی مووچە ئەم مەسەلەیەى تەوتینە بوو، لەدواى بەشداریکردنى TBI لەناو “هەژمارى من” دەبێت مووچە رەوانە بکرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە