
ئەمریکا لە هێرشکردنە سەر ئێران پەشیمان بوویەوە
باسک نێت
بەرپرسێکی ئێرانی بۆ کەناڵی جەزیرە:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ئێرانی ڕاگەیاندووە کە بە نیاز نییە هێرش بکاتە سەر ئەو وڵاتە.
ترەمپ بە ئێرانی ڕاگەیاندووە کە نەیویستووە هێرشیان بکاتە سەر، هەروەها داوای لە تاران کردووە دان بە خۆدا بگرن بەرامبەر بە خۆپیشاندەران.
لەگەڵ ئەوەشدا ئیسرائیل هیۆم بڵاویکردەوە: بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێرانییەکان دۆناڵد ترەمپیان قایل کردووە کە سزای لەسێدارەدان بەسەر خۆپیشاندەراندا جێبەجێ نەکەن.
هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە ژمارەی کوژراوەکان کەمترە لەوەی ڕێکخراوەکانی ئۆپۆزیسیۆن بڵاوی دەکەنەوە.
بەرپرسێکی باڵای سعوودی بە ئاژانسی “فرانس پرێس”ی ڕاگەیاندووە وڵاتانی سعوودیە، قەتەر و سوڵتاننشینی عومان ترەمپیان قایل کردووە بەوەی دەرفەتێکی دیکە بە ئێران بدات.
هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەو وڵاتانە هۆشدارییان داوەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران دەبێتە هۆی “کاردانەوەی مەترسیدار”.
هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵایکردەوە ڕێگەدرا بەو ئەندامانەی هێزەکانی ئەمریکا کە پێشتر ئامۆژگاری کرابوون بنکەی “عەدید” لە قەتەر جێبهێڵن، بگەڕێنەوە بۆ بنکەکە.




