كوردستانهەواڵ

 لە جەژندا مژدانەی دابەشكردنی مووچەیەكی دیكە ڕادەگەیەندرێت

🔹پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەدوای ئەنجامدانی نوێژی جەژن لەهەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو كێشەی لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقدا هەبوو چارەسەر بووە، ئەمەش دەبێتە هۆی پردی متمانە لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دروست بێت، بۆ ئەوەی سەقامگیری زیاتر بێتە كایەوە.

🔸دەشڵێت، “لە ڕابردوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان درێخی نەكردووە لە خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان، لە ئایندەشدا هەروا دەبێت و خزمەتی كوردستان دەكات”.

🔹ڕاشیگەیاند، خەڵكی كوردستان مافی خۆیەتی بە ئازادی و سەربەرزی بژی و دەستەبەری مافەكانی بكرێت، ئەو مووچانەی كە دراویشە مافی خەڵكی كوردستانە، لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیەشە، كە لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتی فیدراڵ بووە.

🔸ئاماژەی بەوەشکرد، “ ئەوەی من ئاگاداریشبم لەدوای جەژنی ڕەمەزان وەزارەتی دارایی لەگەڵ وەزارەتەكانی دیكە خەریكی لیست دەبن بۆ مووچەی مانگی چوار، بەهیواین لەمەودوا مووچە نەبێت بە كێشە و مانگانە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەكانی خۆیان وەربگرن”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close