وەزارەتى تەندروستیى عێراق لە راگەیەندراوێکدا کردنەوەى دەرگاى دامەزراندنى بۆ دەرچووانى ساڵى 2022-2023ـی پەیمانگە تەندروستییەکانی راگەیاند.
🔹ماجید شنگالى، ئەندامی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، “لەو رێگەیەوە نزیکەى 60 هەزار بۆ 65 هەزار کەس دادەمەزرێندرێن.”
🔸دەشڵێت، “ئەو دامەزراندنە دەرچووانى پەیمانگە تەندروستییەکانى هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە، بەڵام ئەوانەى خەڵکى ناوچە جێناکۆکەکانن، دەتوانن داواکاریی دامەزراندن پێشکێش بکەن و ئەگەر هەیە 3000 بۆ 3500 کەس لەو ناچانە دابمەزرێندرێن.”
🔹پێشکێشکردنى داواکاریی دامەزراندن بۆ دەرچووانى پەیمانگە تەندروستی و تەکنیکییەکان لە رێگەى پڕکردنەوەى فۆرمێکی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە