عێراقهەواڵ

عێراق : لە ٢٥ ی مانگەوە سەرجەم خەرجییەکانی رادەگرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاند” حکومەتی عێراق لە ٢٥ی ئەم مانگە سەرجەم خەرجیەکانی ڕادەگرێت و پارەی موچە لە سندوقی سپاردەکانی وەزارەت دادەنرێت”.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق لە ٢٥ی کانونی یەکەمەوە هەژماری ساڵانەی وەزارەتەکە دادەخات و بەهۆی جەردی ساڵانە هەمو خەرجیەکانی ڕادەگرێت و تا کانونی دوەمی ٢٠٢٥ ناکرێتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەیت بەوەشکردوە، پارەی پێویست بۆ خەرجیە تایبەتەکانی وەک موچە و پارەی پڕۆژەکان دەخرێنە سندوقی سپارەدەی وەزارەتی داراییەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی عێراق بە هۆی کورتهێنانی موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان و پارەی موچەی مانگی کانونی یەکەمی نەناردوە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close