كوردستان
دامەزراندن دەستیپێکرد و سبەینێ لینکی داواکاریەکە کارا دەبێت

دامەزراندن دەستیپێکرد و سبەینێ لینکی داواکاریەکە کارا دەبێت
باسک نێت – کەرکوک
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، سبەینێ لینکی داواکاری بۆ وەرگرتنی حەوت هەزار و ٣٠٤ بڕوانامەی کار بە گرێبەستی کاتی بۆ ماوەی سێ ساڵ دەستپێدەکات.
ئەندازیار محەمەد ئیبراهیم سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند سبەینێ لینکی داواکاری بۆ وەرگرتنی حەوت هەزار و ٣٠٤ بڕوانامەی کار بە گرێبەستی کاتی بۆ ماوەی سێ ساڵ دەستپێدەکات، حەوت هەزار و ٣٠٤ لە کەرکوک لە رێگای لینکی ئەلیکترۆنیەوە مامەڵە پێشەکەش دەکەن بۆ دامەزاندن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەرفەتانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پارێزگاردایە بۆ رەخساندنی هەلی کار بۆ خەڵکی کەرکوک و گەیشتن بە سەقامگیری ژیان.
باسی لەوەشکرد، پەیوەندی و وردەکارییەکانی پەیوەست بە پێشکەشکردن لە رێگەی پلاتفۆرمە فەرمییەکانی پارێزگاکەوە دەبێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی بۆ هەمووان مسۆگەر بکرێت.