
لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی مانگی 9 ی خانەنشینانی سەربازی ڕوونکردنەوە دەدرێت
باسک نێت
عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی :
🔹 “مووچەی مانگی 9ی خانەنشینانی سەربازی بەگوێرەی یاسا کۆنەکە دەبێت و هاوتا نەکراوە.”
لیستی مووچەی مانگی نۆ بە هەردوو شێوازی هاوتاکراوی و هاوتانەکراوی رادەستکراوە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ بڕیاری هاوتاکردنیان نەدراوە.
مووچەی مانگی 8ی خانەنشینان 4 ی تشرینی یەکەم دابەشکرا. خانەنشینانی مەدەنی بەگوێرەی هاوتاکراوی وەریانگرتووە و سەربازییەکانیش بێ هاوتاکراوی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




