
دابه‌شكردنی مووچه دواكه‌وت
باسک نێت
ئه‌گه‌رچی وابڕیاربوو دوێنێ سێ شه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه بكرێـت ، به‌ڵام حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم به‌رده‌وامه له سزادانی فه‌رمانبه‌ران و ئاماده‌نییه هیچ داهاتێكی ناوخۆ بۆ مووچه به‌كار بهێنێت.
له‌چه‌ند كاتژمێری ڕابردودا عێراق به‌فه‌رمی داوای له هه‌رێم كرد ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه بكات ، به‌ڵام هه‌رێمیش به‌بیانووی كورتهێنان له مووچه داوای بڕێكی زیاتر له به‌غدا كرد و به‌غدا ڕایگه‌یاند كه‌وا خۆت كورتهێنانت دروست كردووه و خۆشت پڕی بكه‌ره‌وه ، به‌ڵام 24 كاتژمێر تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمی د‌یاریكردبوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی باسک نێت له ئێستادا دووباره وه‌فدێكی دیكه‌ی هه‌رێم له بیناییه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دانیشتون و چاوه‌ڕوانی واژووی ته‌یف سامی ده‌كه‌ن تاوه‌كو دوباره به‌غدا ئه‌و كورتهێنانه‌یان بۆ پڕبكاته‌وه و ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی هه‌رێم بكرێت به پاره‌ی به‌غداد.
ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم كورتهێنانی مووچه پڕبكاته‌وه ، به‌ڵام ، به‌هۆی وه‌رگرتنی ئۆكه‌ی به‌غدا بۆ ناردنی ئه‌و كورتهێنانه هه‌رێم له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمانبویه‌وه و چاوه‌ڕوانی به‌غدا ده‌كات تاوه‌كو گوژمه‌یه‌كی دیكه‌ی پاره بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كات.