كوردستانهەواڵ

رێنمایی بۆ دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت بۆ هەموو پێشمەرگەو هيزەکانی پۆلیس و ئاسایش و هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن

رێنمایی بۆ دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت
بۆ هەموو پێشمەرگەو هيزەکانی پۆلیس و ئاسایش و هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن.
لەکاتی دەنگدان ئاگاداربە پەیرەوی ئەو خاڵانە بکەن : باسک نێت

١. لەکاتی چونت بۆ دەنگدان کارتی دەنگدان و ناسنامەی فەرمی یان کارتی نشتیمانیت پێ بێت بەبێ ئەو دوو بەڵگە نامەیە ناتوانیت دەنگ بدەیت
٢. دوای خوێندنەوەی پەنجەمۆرت داوای وەرەقەی دەنگدان بکەن.
٣. لەسەر وەرەقەی دەنگدان ناوی پارێزگا نوسراوە پێویستە سەرەتا هێلی راست یان بە قەڵەمی تایبەت بەدەنگدان ئەو خانەیە پربکرێتەوە و ئەگەر خەڵکی پارێزگایەک بیت و لە پارێزگای تر دەنگ بدەیت ئەوە دەبێت ئاگادار بیت کە هەمان پارێزگا دیاری بکەیت کە دەنگی بۆ دەدەیت .
٤. دوای دیاریکردنی لیستی دڵخوازت ئەوا یەکێک لە کاندیدەکان هەڵبژێرە و ئەگەر کاندید هەڵنەبژێریت دەنگت تەنها بۆ لیستەکەت دەروات.
٥. ئاگاداربە بەهیچ شێوەیەک دوو لیست هەڵنەبژێریت ئەگینا دەنگەکەت دەسوتێت.
٦. بەهیچ شێوەیەک دوای پرکردنەوەی کارتی دەنگدان بە هیچ شێوەیەک کارتەکە نەنوشتێنیەوە و ئینجا بیخەیتە سندوقی دەنگدان پێویستە کارتەکەت بەبێ نوشتانەوە بخرێتە جیهازی بیکۆسەوە بۆئەوەی کارتەکەت کە دەنگت پێداوە بیخوێنێتەوە و دەنگت بۆ ئەو لایەنە بچێت کە ئاماژەت بۆکردووە.
٧. ئاگادار بە دوای ئەوەی پەنجەت دەخەیتە ناو مەرەکەبی دەنگدان کارتی دەنگدانت بە مەرەکەبەکە پیس نەکەیت چونکە جیهازی بیکۆس دەنگەکەت باطل دەکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close