
عەبدولمەلیک حوسی، سەرۆکی حوسییەکانی یەمەن:
باسک نێت
تەنها چوار رۆژ دەرفەت دەدەینە ڕژێمی زایۆنی تا ڕێگە بە چوونی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەزە بدات، ئەگەر ئەوەی نەکرد، هێرشەکانمان لە دەریای سور دەستپێدەکەینەوە .
بە هەموو دونیا دەڵێین، ئێمە دەرفەتی تەنها چوار رۆژ دەخەینە بەردەم زایۆنییەکان، لەم چوار رۆژەدا وڵاتانی نێوەندگیر دەتوانن هەموو هەوڵی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە بخەنەگەڕ .
ئەگەر زایۆنی دوژمن بەردەوامبێت لە ڕێگرتن لە گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ غەزە و درێژە بە داخستنی دەروازەکان بدات، ئەوە دەستدەکەینەوە بە پرۆسە سەربازییەکانمان لە دەریای سور دژی زایۆنییەکان، گەمارۆ بەرامبەر گەمارۆ .
دوژمنی زایۆنی خۆی لە بواری هاوکارییە مرۆییەکاندا، لە پابەندییەکانی سەرشانی دەدزێتەوە، لەکاتێکدا سەرکردایەتیی بزوتنەوەی حەماس هەموو پابەندییەکی خۆیان جێبەجێ کردووە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە