كوردستانهەواڵ

کۆمیسیۆن ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات

باسک نێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆببێتەوەو لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێم وادەی هەڵبژاردن دیاریدەکات.

کۆبوونەوەکەی کۆمیسیۆن لەشاری هەولێر لەگەڵ نوێنەری لایەنەکانی سیاسیی هەرێم دەبێت سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک ڕاگەیاند: چاوەڕواندەکرێت هەفتەی داهاتوو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکات کە پێشتر چەند جارێکیتر ئەو وادەیەی دیاریکردووەو ئەنجامنەدراوە.

پێشتر لەکۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی هەرێم و حکومەت و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشنیازی سەرەتای مانگی حوزەیران بەتایبەت لەنێوان ڕۆژانی (١ تا ١٠) کرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close