
باسک نێت
هاروون نەسرەددین ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حەماس، ڕاگەیاندراوێكی سەبارەت بە بنیاتنانی یەكەی نیشتەجێبوونی نوێ لە بلۆكی گوش ئەتزیۆن لە باشووری كەرتی ڕۆژئاوا لەلایەن ئیسرائیلییەكان كە خاكی فەڵەستینیان زەوت كردووە، بڵاوكردەوە.
ڕایگەیاند: ئیسرائیل بە دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی نوێ لە بلۆكی گوش ئەتزیۆن بۆ یەكەمجار لە دوای ٢٠ ساڵ بەو واتایە دێت كە ئیسرائیل پێشبڕكێ لەگەڵ كات دەكات بۆ خێراكردنی پیلانی لكاندنی كەرتی ڕۆژئاوا و ئاوارە و دەربەدەركردنی فەڵەستینییەكان لە كەرتی ڕۆژئاوا و كەرتی غەززە.
هەروەها نەسرەددین جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەم پیلانە بە پێداگریی و بەرگریی گەلی فەڵەستین شكست دەهێنێت و باجەكەی هەرچییەك بێت گەلی فەڵەستین لە كەرتی ڕۆژئاوا واز لە یەك بست خاكی خۆی ناهێنێت و مل كەچ ناكات بۆ داگیركەران كە هەوڵ دەدەن ئاوارە و دەربەدەریان بكەن.