
ترەمەپ بۆ بایدن: “جۆ، تۆ دەركرایت”
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا هەڵوەشاندنەوەی ئەو مۆڵەتەی بۆ جۆ بایدن راگەیاند، کە ڕێگە بە سەرۆکەکانی پێشوو دەدات دەستیان بە زانیاری هەستیار بگات تەنانەت دوای وازهێنانیانیشیان لە پۆستەکەیان.
ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی “تروس سۆشیال” نوسیویەتی: ئێمە دەستبەجێ رێپدانەكەی جۆ بایدن هەڵدەوەشێنینەوە و زانیارییە هەواڵگریەکانی ڕۆژانە ڕادەگرین” و بە پیتی گەورە نوسیویەتی “جۆ، تۆ دەرکرایت”.
ترەمپ راشیگەیاند: ئەم بڕیارەی داوە چونکە بایدن لە ساڵی (2021)هەمان کاری کرد، کاتێک دیموکراتەکان ئاماژەیان بە هەڵسوکەوتی ناجێگیر دۆناڵد ترەمپ کرد، لەکاتی هێرشەکەی سەر کاپیتۆڵ لە(6)ی کانونی دووەمی (2021)، رێک پێش جێهێشتنی کۆشکی سپی.
ئاماژەی بەوەشكرد: بایدن جێی متمانە نییە لە زانیاری هەواڵگریدا چونکە ڕاپۆرتێکی ڕاوێژکاری تایبەت لەسەر هەڵسوكەوتی سەرۆکی دیموکراتەکان لەگەڵ بەڵگەنامە نهێنیەکان دەریخستووە، بایدنی تەمەن (82) ساڵ “بیرەوەری لاواز” بووە.