بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیڕاپۆرتكوردستان

ڕابەرانی ئێمە تاکە سرکردەن کوڕیان شەهید بکرێت و کچەکانیان زیندانی بکرێت لەپێناو دین و خاک و نەتەوەکەیاندا

تایبەت بە باسک نێت
ڕاپۆرتی: محەمەد ئاراس

بزووتنەوەی ئیسلامی دوای کۆنگرەی دوانزە، بڕیاریدا گرنگی زیاتر بە نەوەو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان بدات، بۆ ئەم مەبەستەش ڕابەری گشتی بزووتنەوە، تەواوی مەڵبەند و مەکتەب و ئۆرگانەکانی لەسەرجەم شار و ناوچەو دەڤەرە جیاوازەکان ڕاسپاردوە کاری لەپێشینەیان خزمەتکردن بەکەس و کار و بنەماڵەی شەهید و کەمئەندامانی سەنگەر بێت و گرنگی زیاتر بەڕۆژی شەهیدانی بزووتنەوە بدرێت و بەشکۆوە ئەو یادە بەرز ڕاگرن.

ڕێزدار مونیرە عەلی عەبدولعەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی
کەئێستا لەوڵاتی تورکیایە و نوێنەرایەتی ژنانی مسوڵمانی کوردستان دەکات لە کۆنگرەی جیهانی ژنانی موسوڵمان بەناونیشانی.. نساء الامة …طوفان الاقصی لە شاری ئەستەنبوڵ.

سەبارەت بەڕۆژی شەهیدان و گەورەیی و پیرۆزی ناو پلەی شەهید لەئیسلامدا تایبەت بە باسک نێت ڕایگەیاندن.

شەهید ناوێکی پیرۆز و بەرزە و یەکێکە لە ناوەکانی خوای گەورە و35جار لەقورئانی پیرۆزدا هاتوە وپلەی شەهیدیش ئەوەندە بەرزە خوای گەورە یەکێک لەناوە پیرۆزەکانی خۆی دەبەخشێتە ئەوشێرە مرۆڤانەی کەگیان و ژیان و ماڵیان دەکەنە قوربانی لەپێناو بەرز ڕاگرتنی پەرچەم و ووشەی پیرۆزی اللەدا، پێغەمبەری ئیسلام تەمەننای شەهیدبونی دەکرد و لە هەموو غەزاکاندا ئاواتی دەخواست شەهید بێت و دوعای شەهیدبونی بۆکەسێک دەکرد کەجلی تازەی لەبەرکردایە، هەرچەندە باسی بەرزی پلەی شەهیدی بکەین لەئیسلامدا ناتوانین تەعبیر لەگەورەیی ئەوپلە بەرزە بکەین کە خوای گەورە دەیبەخشێت بەشەهیدەکان و لەگەڵ ڕژانی یەکەم قەترەی خوێنیاندا، الله لەهەمو گوناهەکانیان خۆش دەبێت و لەقیامەتیش تاجی ویقار دەکاتە سەریان.

الحمدللە شەهیدانی بزوتنەوەش بەنیەتێکی پاکەوە خالصا مخلصا لله و لەپێناو بەرز ڕاگرتنی کەلیمەی اللە و شەکانەوەی ئاڵای سپی و بەرزی لاالە الااللە محمد رسول اللەدا گیانیان بەخشیوە و لەئاست بەرزی شەهیدە سەربەرزەکانماندا جەنابی مامۆستا مەلاعوسمان ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمێت شەهیدان ووزەی بەردەوامی گیانمان.

پرسیمان پێگەی شەهیدانی بزووتنەوە لای ئێوە لەچ ئاستێکدایە.

ئەو سەرکردەی بزووتنەوە ووتی:
کەسێک کەئەوەندە پلەی بەرز بێت لای خوا وپێغەمبەر، بێ گومان لای ئێمەش شەهیدان تاجی زێڕینی سەرمانن.

ووتیشی : سوپاس بۆ الله ئێمە خۆشمان بنەماڵەی شەهیدین وقوربانی زۆرمان لەپێناوی کەلیمەی پیرۆزی اللە داوەو شانازی دەکەین کە باوک و برا وئامۆزا مان شەهیدبوە، جگەلەوەی هەمو شەهیدەکانیش بەبرای خۆمان و ڕۆڵەی ڕابەرانمان دەزانین و دوخوشکیشم زیندانیکراون لەسەردەمی بەعس لەئەمنە سورەکەی سلێمانی و پێشتریش جەنابی مامۆستا مەلاعوسمان ڕەحمەتی خوای لێ بێت جگە لەوەی کوڕی شەهیدبوە و هیجرەت و جیهادی کردوە چەندین جار بەخۆی و ماڵ ومناڵ و کچەکانیەوە سجن کراوە لەپێناوی اللەدا، کەپێم وایە تاکە سەرکردەی ئیسلامین کە کچیان بگیرێت لەپێناوی خوادا.

خاتوو مونیرە وەک نەوەی ڕابەرانی بزووتنەوە و سەرکردەیەکی سییاسی دیار و چالاکی کوردستان و ناوچەکە، بۆ بنەماڵەو نەوەو و خانەوادەی شەهیدانی بزووتنەوە ووتی:
قسەی من بۆ بنەماڵە و نەوەو خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی بزووتنەوە”
ئەبێت بنەماڵەی شەهیدان هەست بە بەرزی پلەی شەهیدەکانیان و ئەوڕێز و کەرەمەی خوا بکەن و هەرگیز سەنگەری شەهیدەکانیان چۆڵ نەکەن و ڕێبازەکانیان بگرنە بەر وکاروانەکانیان بەکار وتوانا و هەوڵەکانیان درێژە پێ بدەن و توند دەست بگرن بەوئاڵاو ڕێبازەوە کەخۆشەویستەکانیان لەپێناویا گیانیان بەخشیوە.
وەپێویستە مناڵی ئەوشەهیدە بەڕێزانە بهێنرێنە پێشەوە وکاری گرنگیان پێ بسپێررێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close