جیهانهەواڵ

سعودیە بڕیاری كۆتایی دا لەسەر حەجكردن لە ڕێگای ڤیزا…

رۆژنامەی فەڕمی سعودییە رایگەیاند، %83ی ئەوانەی لە حەج گیانیان لەدەستدا بەبێ مۆڵەت حەجیان کردووە؛ ئەو رێژەیە وای کردووە حکومەتی سعوودیە بڕیار لەسەر کۆتایی هێنان بە حەجی بێ مۆڵەت بدەن.

باسک نێت

ئامارەكانی گیان لەدەستدانی حاجیان بە گوێرەی لێدوانەکانی وەزارەتی تەندروستی سعودییە لە مساڵدا ئەوانەی گیانیان لەدەستدا گەیشووەتە 1301 حاجی، کە %83 یان ئەو کەسانەن بەبێ مۆڵەت و رێگەپێدان، حەجیان کردووە.

رۆژنامەكە ئەوەش دەڵێت: ئەو ژمارەیە لە مردن پەیامیی ئەوەی بە دەسەڵاتدارانی سعودییە گەیاند، کە بڕیار بدەن لەسەر کۆتایی هاتنی حەجی بەبێ رێگەپێدان.

سەبارەت بەو كەسانەی بەبێ مۆڵەت بۆ حەجكردن چوونە، بە نزیکەیی 1079 کەس کە لەناو ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بێ مۆڵەت چوونەتە حەج، لە بەیاننامەکاندا، کە لە وەزیری تەندروستی و وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆوە بڵاودەکرێنەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە سەرپێچیکردن لە رێسا و رێنماییەکان لە رێگەی ئەنجامدانی حەج بەبێ مۆڵەت نوێنەرایەتی هۆکاری سەرەکی ئەو مردنانە دەکات.
رۆژنامە باسیلەوەکردووە، دەسەڵاتدارێتی سعودییە لای روونە، لە رێگەی هەندێک “ئیستغلالکردنی” جۆرە جیاوازەکانی ڤیزەی سەردان و ڤیزەی دیارینەکراو بۆ حەج، چەند کۆمپانیایەکی گەشتیاری بۆ فریودانی خاوەن ئەو ڤیزەیانە و هاندانیان بۆ دەربازبوون لە رێساکانی حەج.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close