تەندروستیكوردستانهەواڵ

18 کەسی دیکە لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 18 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌ هەموویان بەرکەوتەی تووشبووێکی پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانن و دانیشتووی چەند گەڕەکێکی جیاوازی شاری هەولێرن.
کۆی گشتی تووشبووانی پرسەی ماتەمینیەکەی گەڕەکی کارێزان بووە 32 تووشبوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close