
ئەمەریکا و بەریتانیا، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکەی شەوی ڕابردوویان بۆسەر بنکەو بارەگای حوسییەکان، لە سەنعای پایتەختی یەمەن بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هێرشی ئاسمانی هاوبەشمان کردە سەر 13 شوێنی جیاوازی یەمەن و 36 پێگەی حوسییەکانمان لەو ناوەندە جیاوازانەدا کردە ئامانج. ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشی بەردەوامی حوسییەکان، بۆسەر کەشتیە بازرگانی و نێودەوڵەتیەکانی وڵاتان لەنێو دەریای سوردا”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە