جیهانهەواڵ

میری کوەیت پەرلەمانی وڵاتەکەی ھەڵوەشاندەوە

میری کوەیت ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی راگەیاند و کارکردنی بە چەند ماددەیەکی دەستوریشی بۆ ماوەیەک راگرت.

باسک نێت

مەشعەل ئەحمەد جابر میری کوەیت رایگەیاند، وڵاتەکەیان بە دۆخێکی ناھەمواردا تێدەپەڕێت و پێویستە ھەنگاوبنێن بۆ دەربازبوون لەو دۆخە ھەروەھا سەرزەنشتی ئەو کەسانەشی کرد کە پێشێلکاری لە دەستوری وڵات دەکەن.

وتیشی، دیاریکردنی سەرۆکی حکومەت مافێکی سەرۆکی دەوڵەتە نەک خەڵکانی تر، کەسانێک سنورەکانیان تێپەڕاندووە کە ناکرێت بێ دەنگی ھەڵبژێرن و ھەوڵیانداوە دەست بخەنە کارەکانی میرەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھیچ کەسێک لەسەرو یاساوە نییە و کەس رێگەپێدراو نییە دیموکراسیەت بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاربھێنێت.

پێشتریش لە شوباتی ئەمساڵدا میری کوەیت بڕیاریدا بە ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی، میدیا ئێرانیەکانیش ھۆکارەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە یەکێک لە ئەندامانی پەرلەمان بێڕێزی بە میری کوەیت کردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close