
ئیسرائیل هەڕەشەی بۆردومانكردنی بەندەرەكانی بەسرەی كردووە
باسک نێت
رۆژنامەی (الشرق الاوسط):
عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرین ترسی هەیە لە هێرشی ئێران و گروپە هاوپەیمانەكانی بۆ سەر ئیسرائیل, بەوپێیی ئاسمان و خاكەكەی رێڕەوی سەرەكی و بگرە تاكە رێڕوە بۆ موشەكانی ئێران.
سەرچاوەیەكی سیاسی نزیك لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە: عێراق بەهۆی ئەوەی دراوسێی ئێرانەو بەشێوەیەكی رێژەیەیش لە ئیسرائیلەوە نزیكە, زۆرترین كاریگەری جەنگی نێوان تەلئەبیب و تارانی لەسەر دەبێت, لەكاتێكدا هیچ توانایەكی بەرپەرچدانەوە خۆبەدورگرتنیشی لە لێكەوتەكانی.
هەر هێرشێك لە ئێرانەوە بە موشەك بكرێتە سەر ئیسرائیل, بەسەر خاكی عێراقدا ئاڕاستە دەكرێت, یان لەڕێی ئەو موشەكانەوە دەبێت كە گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران لەناو خاكی عێراقەوە دەیهاوژن, لەهەردوو حاڵەتەكدا حكومەتی عێراق دەستەوسانە, بەهۆی ئەوەی هەژموونی نیە بەسەر بڕیاری گروپە چەكدارەكان, یان ئەگەری رێگەلێگرتنیان.
سەرهەڵدانی جەنگێكی فراوان و كۆنتڕۆڵنەكراو, رەنگە هانی ئیسرائیل بدات بەرژەوەندی گرنگ لەناو خاكی عێراق و بەشێوەیەكی راستەوخۆ بكاتە ئامانج.
ئیسرائیل هەڕەشەی بۆردومانكردنی بەندەرەكانی بەسرەی كردووە, هەروەك چۆن بەندەری حودەیدەی لە یەمەن كردە ئامانج, ئەگەر گروپە چەكدارەكانی عێراق خۆیان بخزێننە ناو ململانێكانی ناوچەكە لە بەرژەوەندی ئێران.




