كوردستانهەواڵ

ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە کۆى دەنگ دانانى کامێراى تۆمارکردنى تیژڕۆیى رەتکردەوە

لە کۆبونەوەى ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە کۆى دەنگى (28) ئەندام بڕیاریدا بە رەتکردنەوەى کامێراکانى تیژڕۆیى، لەسەر ئەو بابەتەش سکاڵاى یاسایى لەسەر وەزیرى ناوخۆ تۆمار دەکەن.

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى دواى کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند: لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، بە لەبەرچاوگرتنى هۆکارەکان و دۆخى رێگاوبانەکانى سلێمانى بڕیارماندا بە کۆى دەنگى ئەندامانى ئەنجومەن، دانانى کامێراکانى تۆمارکردنى تیژڕۆیمان لە سنورى سلێمانى و ئیدارەکانى راپەڕین و گەرمیان، رەتکردەوە.

جەختیى کردەوە، پێویستە لەسەر پارێزگارى سلێمانى و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیارەکەى وەزیرى ناوخۆ لەبارەى دانانى کامێراکانى تۆمارکردنى تیژڕۆیى جێبەجێ نەکەن و بڕیارەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى جێبەجێ بکەن.

بەپێى وتەى سەرۆکى ئەنجومەن، یەکێکى تر لە بڕیارەکانى ئەنجومەن ئەوەیە کە هەشت مانگ لەمەوبەر داواکارى گشتى لە سلێمانى نوسراویان ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەکان و وەزارەتى نواخۆ کردووە، بەڵام وەڵامى داواکارى گشتى نەدراوەتەوە لە بارەى ئەوەى  کە ئەم بڕیارە پێچەوانەى یاسایە و گرێبەستەکەش نایاساییە، بۆیە ئەنجومەن بڕیاریدا جارێکى دیکە داوا لە داواکارى گشتى بکات بۆ ئەوەى رێکارى دیکەى یاسایى بگرنەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەى بریارەکە.

لەبارەى بڕیارى سکاڵا تۆمارکردن لە وەزیرى ناوخۆ، وتى، ئازاد محەمەد وتى،” لە ئەنجومەن بڕیارى تۆمارکردنى سکاڵامان لە وەزیرى ناوخۆ خستە دەنگدانەوە و دەنگى پێویستى هێنا، بۆیە دواى راوێژکردن لەگەڵ بەشى یاسایى، سکاڵا لەسەر وەزیرى ناوخۆ تۆمار دەکەین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close