
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕایگەیاند، به‌هۆی هێرشه‌کەی دوێنێی شەو لە كاتژمێر 10ەوە بۆ سەر کێڵگەی کۆرمرۆ، هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا بۆ بەرهەمهێنانی 2800 میگاوات کارەبا راگیراوە، دەشڵێت، به‌منزیكانه به‌رهه‌مهێنانی غاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئەمرۆ هەینی، وەزارەتی سامانە سرووشتیییەكانی حكومه‌تی کاربەڕێکەری هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و ته‌نیا زیانی ماددی هه‌بووه، لەگەڵ ئاسایبوونەوەی دۆخەكە بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستپێدەكاتەوە.
لەبارەی هۆکاری وەستانی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه لە كاتژمێر 10ـی دوێنێ شەوەوە هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا بۆ بەرهەمهێنانی 2800 میگاوات کارەبا راگیراوە و زیانی گەورەی بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان گەیاندووە.
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دوای ئەوە دێت، شه‌وی ڕابردوو لە رێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر و کۆگایەکی هەڵگرتنی شلەمەنی کرایە ئامانج و بەمهۆیەوە ئاگر لە کۆگاکە بەربوو.
لەلایەکی دیکەوە، كۆمپانیای دانه‌غاز ڕایگەیاند، به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه به‌شێوه‌ی كاتی راگیراوه، دەشڵێت، كارمه‌ندانیان هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی ده‌ست به پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان بكه‌نه‌وه.
کۆرمۆر یەکێکە لە گوندەکانی شارۆچکەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی و کۆمپانیای دانەگاز و نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی گازی تێدا دەکەن. کێڵگەکە یەکێکە لە ناوچە دەوڵەمەندەکان بە سامانە سرووشتییەکان، بەتایبەت گاز.