✍🏻د.ئارام احمد-باسک نێت
لە دەرفەتێكی مێژوویی هەستیاردا، لە ئەنجامی گۆڕانكاری لە هاوسەنگی هێزی جیهانی و راگەیاندنی سیستەمی تاكجەمسەری (١٩٩١) هاتۆتە ئارا، ئەگەرچی خەریكە ئەو ژینگە جیهانی ونێودەوڵەتییەی، كە بنەمایەكی سەرەكی بوو بۆ ئەو لەدایك بوونە، گۆڕانكاری ریشەیی بەسەر دادێت، وەك دەرهاویشتیەكیش بۆ ئەم گۆڕانكارییانە رۆژ بە رۆژ مەترسییەكان لەسەر هەرێم زۆرتر و ئاڵۆزتر دەبنەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا مەترسی سەرەكی سەر ئەم قەوارەیە، ئەو دوو هێزەن، كە زۆر نابەرپرسانەو خۆپەرستانە مامەڵە لەگەڵ ئەو دەستكەوتانەی خەڵكی كوردستان دەكەن.
هۆکارەکەش، دروستبوونی دەستەبژێرێكی ساختەیە لەناو ئەو دوو پارتە، بەجۆرێک لەژێر ناوی گەورەدا سڵ لەهیچ شتێك ناكەنەوە و وجگە لە بەرژەوەندییەكانی خۆیان چاویان كەسی تر نابینێت، هەموو هەوڵێك بۆ ئەوە دەدەن، بیسەلمێنن، كە باڵایان بە قەد كاڵایانە. هەوڵ دەدەن کوردستان بکرێتە وێرانەیەک و هەمان ئامادەباشیان تێدایە. بەڵام دەکرێت ئایندەی هەرێم و میللەتێک بکرێتە قوربانی ئەم دوو پارتە؟؟ ..