كەش و هەوا
کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە

لە درەناگانی شەوی رابردوەوە شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە. لە سنوری سلێمانی، پێنجوێن، بەرزنجە، چۆمان، حاجی ئۆمەران، مێرگەسۆر و ئامێدی لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرباری.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ باران بارین بەردەوام دەبێت و سەرجەم شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە، لە هەولێر، دهۆک، ئاکرێ، بەردەڕەش، کۆیە و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن بارانی زیاتر دەبارێت.
ئاماژەبەوەشکراوە، ئەمڕۆ شەممە لەکاتەکانی ئێوارە شەپۆلەکە بەرەو لاوازی دەچێت و رۆژی یەکشممە کۆتایی دێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە