ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە پەیامێکدا دوای بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند؛” بڕیارەکە پابەندکارە بۆ هەموو لایەنەکان، پێویستە ئیسرائیل بەخێرایی هەموو جۆرە کردەوەیەکی کوشتن و دەستگیرکردن و ئازاردان و برسیکردنی بە کۆمەڵ لە غەززە ڕابگرێت”.
ناوبراو داواشی لە حەماس کرد پێویستە هەموو دەستبەسەرکراوەکانی دوای ۷ی ئۆکتۆبەر ئازاد بکات.
جێی باسە هەریەک لە فەرەنسا و ئەڵمانیا، داوایان لە ئیسرائیل کردووە پابەندی بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی ببێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە