جیهانعێراقهەواڵ

 عەلی زەیدی سەردانی سعودیە دەکات

عەلی زەیدی سەردانی سعودیە دەکات

باسک نێت

میدیا عێراقییەکان:

“لە ڕۆژانی ڕابردوودا پەیوەندییەکی زۆر لەلایەن لایەنە نێودەوڵەتی، هەرێمی و ناوخۆییەکانەوە ئەنجامدراون بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعودیە و ئەو لایەنانەش لە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بوون”.

بڕیاردراوە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجام بدرێت و تێیدا ڕێککەوتن لەسەر دۆسیەکانی ئەمنی، ئابووری، و وەبەرهێنان دەکرێت.

“سعودیە بەڵێنی داوە لە میانی سەردانەکەی هەفتەی داهاتوودا، ئەو بەڵگانە بداتە زەیدی کە سەلمێنەری ئەوەن هێرش کراوەتە سەر وڵاتەکەی لەناو خاکی عێراقەوە”.

ئەوە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و سعوودیە زنجیرەیەک هێرشی وردیان کردە سەر چەند پێگەیەک لە رۆژهەڵاتی عێراق، سەر بەو گرووپە چەکدارانەن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close