كەش و هەواكوردستانهەواڵ
كهشناسی باران بارین دهست پێدهكاتهوه
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران لە كاتەكانی ئێوارەدا بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 22 و سلێمانی و دھۆك 21 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 23 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان پەڵە ھەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە