كەش و هەوا
خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، خێرایى با مامناوەند (10 بۆ 20) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.
دەشڵێت، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە کەشدا بەتایبەتى لە ناوچەکانى باشوورى هەرێمى کوردستان، پلەی گەرمی بە 1 بۆ 2 پلەى سیلیزى، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




