جیهانهەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی سوریا: شەڕ لە پارێزگای سوەیدا وەستاوە

وەزارەتی ناوخۆی سوریا:
شەڕ لە پارێزگای سوەیدا وەستاوە

باسک نێت
ئاژانسی هەواڵی (سانا) بڵاویكردەوە: وەزارەتی ناوخۆی سوریا چۆڵکردنی سەرجەم چەکدارانی هۆزەکانی لە شاری سوەیداو وەستاندنی پێكدادانەكانی ناو گەڕەکەکانی ئەو شارەی راگەیاند.

نورەدین بابا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سوریا رایگەیاندووە: دوای هەوڵە چڕەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاگربەست، دوابەدوای بڵاوەپێکردنی هێزەکانیان لە ناوچەکانی باکور و رۆژئاوای پارێزگای سوەیدا، شارەكە لە سەرجەم چەکدارانی خێڵەکان چۆڵکراوەو، پێكدادانی ناو گەڕەکەکانی شارەکە وەستاون.

لای خۆیەوە، ئەنجومەنی هۆزو خێڵەکانی سوریا کشانەوەی سەرجەم چەکدارەکانی لە شاری سوەیدا راگەیاند، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی سەرۆکایەتی كۆماری سوریا سەبارەت بە رێککەوتنی ئاگربەست.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close