
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
هیچ وتووێژێکی راستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا نەکردووە
باسک نێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرا بۆ كەناڵی الجزیرة:
هیچ وتووێژێکی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا نەکردووە؛ پەیامەکان تەنیا لە ڕێگەی نێوەندگرانەوە ئاڵوگۆڕ کراوە.
زۆرینەی ئەو پێشنیارانەی پێشکەشی تاران کراون ناواقیعی و ناعەقڵانی و زیادەڕەوییان تێدا کراوە.
ئەو کۆبوونەوانەی لە پاکستان بەڕێوە دەچن چوارچێوەیەکە کە ئەو وڵاتانە خۆیان دامەزراندووە، ئێمەش بەشداریمان تێدا نەکردووە.
هەوڵدان بۆ ئاشتی لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە جێگەی پێشوازییە ، بەڵام تاران جەخت لەسەر پێویستی گرتنەبەری روانگەیەکی واقیعی بۆ رووداوەکان دەکاتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




