جیهانهەواڵ

نۆ تەرمی دیكەی بەلەمە ژێر ئاوكەوتووەكەی ئیتاڵیا دۆزرانەوە

میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، تا ئێستا لە کۆی ٦٠ کەس کە بێسەروشوێن بوون ١٧ تەرم دۆزراونەتەوە

باسک نێت

هێشتا دیار نیە ئایا تەرمە دۆزراوەکان کۆچبەرە کوردەکانن یا نا و لێکۆڵینەوەو توێکاری بۆ تەرمەکان دەستی پێکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوو بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێر ئاوکەوت کە ٧٦ سەرنشینی هەڵگرتبوو و نیوەی زیاتریان کۆچبەری کورد بوون و تەنها ١٢ کەس لەو ٧٦ کەسە رزگاریان بووەو ١٧ تەرمیش دۆزراونەتەوە.

پۆلیسی ئیتاڵیا گەڕان و پشکنینەکانی بۆ دۆزینەوەی بێ سەروشوێن بووەکان بەردەوامە.

هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان شاندێکی رەوانەی ئیتاڵیا کردووە بۆ بەدەمەوە چوون و سۆراغی کۆچبەرە کوردەکان

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close