بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چەکی 150 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند: “چەکی 150 ملیار دینار خرایە سەر هەژمارمان و هەوڵ دەدەین رۆژی سێشەممە یان چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران بکرێت”.
وتیشی: “زۆربەی رێکارەکانی تەواو بوون و هۆکاری ئەوەی سبەی دەست بە دابەشکردنی ناکرێت، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پشووە”.
ناوبراو راشیگەیاند: “هەوڵ دەدەین لەم نزیکانە رێکارەکان تەواو بکەین”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە