عێراقكوردستانهەواڵ

مانگی داهاتوو پەرلەمانی عێراق گفتوگۆكانی لەبارەی خشتەكانی بودجەی (2025) دەستپێدەكات

مانگی داهاتوو پەرلەمانی عێراق گفتوگۆكانی لەبارەی خشتەكانی بودجەی (2025) دەستپێدەكات
باسک نێت
رۆژنامەی (الصباح):
یژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرەتای مانگی داهاتوو، دەستدەكەن بە گفتوگۆكردن لەبارەی خشتەكانی بودجەی ساڵی (2025).
محەمەد نوری، ئەندامی لیژنەكە رایگەیاندووە: لیژنەی دارایی سەلەنوێ‌ دڵنیایی داوە لەوەی موچەی فەرمانبەران بەتەواوی زامنكراوە تا كۆتایی ئەمساڵ و، هیچ دواكەوتنێك رونادات.

لیژنەكەیان كاردەكات لەگەڵ پسپۆڕەكانی وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندی، بۆ چارەسەركردنی ئەو دواكەوتنەی لە پارەداركردنی تەرخانكراوە داراییەكانی پارێزگاكان و پرۆژە بەردەوامەكاندا هەیە، لەپێناو راگەیاندنی كۆمەڵێك پرۆژەی نوێش لە رۆژانی داهاتوودا.
لیژنەكەیان لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو دەستدەكات بە گفتوگۆكردن لەسەر خشتەكانی بودجەی (2025)، لەپێناو زامنكردنی موچەی فەرمانبەران و تەرخانكراوی پرۆژەكان و پابەندییە داراییەكانی تر.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close