كوردستانهەواڵ

سەنتەری میترۆ: شەرمە ئازاری لێقەوماوانی لافاو بۆ بانگەشەی سیاسی بەکاربهێنرێت

سەنتەری میترۆ: شەرمە ئازاری لێقەوماوانی لافاو بۆ بانگەشەی سیاسی بەکاربهێنرێت

باسک نێت

سەنتەری میترۆ لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە لافاوەکەی گەرمیان و چەمچەماڵ هۆشداری دەداتە هێزە سیاسییەکان و رایدەگەیەنێت، کارەساتی سروشتی دەرفەت نییە بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێی سیاسی.

سەنتەرەکە بڵاویکردەوە کە ئەرکی میدیا لەم دۆخەدا گواستنەوەی زانیاری کەشناسی، هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان و دروستکردنی پردی پەیوەندییە لەنێوان لێقەوماوان و دامەزراوەکان، نەک پەخشکردنی وتاری سیاسی بێزارکەر و موزایەدەی حزبی.

سەنتەری میترۆ بە توندی ڕەخنە لە قۆستنەوەی کارەساتەکە دەگرێت بۆ مەرامی حزبی و دەڵێت: “شەرم بکەن لەوەی قوڕو لیتەی لافاو و ئازاری خەڵک بۆ بەرژەوەندی خۆتان بەکاردەهێنن، ئەمە بێبایەخکردنی ژیانی هاوڵاتیانە”.

لە کۆتایشدا داوا لە حکومەت دەکات لە ئاست بەرپرسیارێتییەکەدا بێت و پاساو نەهێنێتەوە، بەتایبەت کە پێشبینی شەپۆلی دیکەی بارانبارین دەکرێت و دەرکەوتووە کە توێژێکی پەراوێزخراو لە دۆخێکی خراپدا دەژین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close