وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەمێننەوە و پلانی کشانەوەیان لە ئارادانییە.
پاتریک رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن رایگەیاند، ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن و پلانی کشانەوەیان نییە.
دەشڵێت، ئاگادارنین بەغداد بە رەسمی داوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکای کردبێت و ئەوان لەسەر داوای عێراق ماونەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکانی ١١ی ئەم مانگە لەبارەی شەڕی دژی داعش و ھەماھەنگی ئەمنی و تەکنینی نێوان واشنتۆن و بەغداد بووە.
وتیشی، گۆڕینی ئەرکەکانی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق لەلایەن بایدنەوە پێداچونەوەی بۆ دەکرێت.
پێشتر لێپرسراوانی عێراق چەندینجار باسیان لە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا و تەواوی ھاوپەیمانان لە عێراق کردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە