ئابووریعێراقكوردستان

عێراق هیچ زیانێكی دارايى نەكردووە لە راگرتنی نەوتی هەرێمى كوردستان “لە پارێزگاكانی باشورەوە قەرەبوی ئەو بڕە نەوتە كراوەتەوە

لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق:
عێراق هیچ زیانێكی دارايى نەكردووە لە راگرتنی نەوتی هەرێمى كوردستان
“لە پارێزگاكانی باشورەوە قەرەبوی ئەو بڕە نەوتە كراوەتەوە”
باسک نێت
لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق ئەو هەوڵانە رەتدەكاتەوە گوایە عێراق (19) ملیار دۆلار زیانی كردبێت بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە.

لەكاتی راگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە لە 24/3/2023, وەزارەتی نەوتی عێراق قەرەبوی هەناردەی نەوتی هەرێمی كردووە كە بڕەكەی (400) هەزار بەرمیلە, لەڕێی پارێزگاكانی باشورەوە.
باسم غرێباوی, ئەندامی لیژنەكە جەختیكردووە, عێراق هیچ زیانێكی نەكردووە لە راگیرانی نەوتی هەرێمی كوردستان, چونكە ئەو بڕە لە بەسرەوە قەرەبوو كراوەتەوە كە رێكخراوی ئۆپێك دیاریكردووەو (4) ملیۆن بەرمیلی رۆژانەیە.

غرێباوی بە ئاژانسی “شەفەق نیوز” راگەیاندووە: دەتوانرێت توانای بەرهەمهێنان لە بەسرەو ناسریەو میسان بەرزبكرێتەوە, بەڵام عێراق رێژەكەی بۆ دیاریكراوە لەلایەن ئۆپێكەوە, بۆیە بڕی داواكراو بۆ هەناردەكرن لە بەسرەوە قەرەبوكراوەتەوەو حكومەتی فیدراڵی هیچ زیانێكی نەكردووە.
وتەكانی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق دوای ئەوە دێت, لەچەند رۆژی رابردوودا, مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)، رایگەیاند: بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە(19)ملیار دۆلار زیان بە عێراق گەیشتووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close