عێراقهەواڵ

11 تۆمەتبارمان دەستگیرکرا کە ماددەی هۆشبەریان لە ناو گوێزدا شاردبووەوە

باسک نێت

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، باندێکی بە قاچاخبردنی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە کریستاڵیان لە ناو توێکڵی گوێزدا شاردبووەوە، دەزگاکە رووداوەکە بە نامۆترین جۆری قاچاخچێتیی مادەی هۆشبەر ناوبردووە.

دەزگاکە دەشڵێت: باندەکە لە 11 کەس پێکهاتوون و لە پارێزگاکانی بەسڕە، بەغداد، دیوانیە و کوت چالاکییان هەبووە و مەفرەزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەرەتا یەکێک لە ئەندامانی باندەکەیان دەستگیرکردووە کە گوێزەرەوەی سەرەکیی مادە هۆشبەرەکان بووە لەنێوان پارێزگاکاندا، دواتر تەواوی تۆمەتبارانیان دەستگیرکردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close